جۆره كانى خۆشه‌ویستى :
له مێژه وه تا ئێستا زۆر هه‌ول دراوه كه پێناسه‌یه‌كى رێك و پێك و گونجاو بۆ خۆشه‌ویستى دابنێن , چونكه هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك له خۆشه‌ویستى ده‌گات ,
له دوایین ساله‌كان زانایان زۆر هه‌ولیان دا بۆ گه‌یشتن به ئامانج , و له كۆتایى ئه‌نجامێكى سه‌یر ده‌رچوو , و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زۆریان له‌سه‌ر كچان و كوران كردووه , بۆ نموونه :
كچان له خۆشه‌ویستى زیاتر گرنگى به هاورێیه‌تى و سوودى هاوبه‌ش (منافع مشترك ) ده‌ده‌ن زۆرتر له كوران حه‌سوودى ده‌به‌ن و دل ده‌ده‌نه ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ریان ........
له خواره‌وه هه‌ندێك له نموونه‌ى ئه‌و به‌ش كردنه نووسراوه :
1. ئێرۆس (EROS) :
خۆشه‌ویستى شه‌هوانى , به جوانى , دوور له گرنگى دان به ده‌ور و به‌رى , خۆشه‌ویستى فیزیكى كه به شێوه‌ى جزابیه‌ت و جوولانه‌وه‌كانى فیزیكى , خۆشه‌ویستى له نیگاى یه‌كه‌م ,
2. لۆدوس (LUDUS ) :
خۆشه‌ویستى كاتى و سه‌ر په‌لانه , ئه‌و جۆره زیاتر گرێدراوه به كاتى لاوێه‌تى , خۆشه‌ویستییه‌كانى رۆمانتیك و كورت , لۆدوس ئامێرى ده‌ره‌وه‌ى خۆشه‌ویستیه , ئه‌وانه‌ى كه وا ده‌زانن ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ریان بردووته سه‌ر ئاو به بىَ ئاو گه‌راندووتیانه‌وه .
3. فیل‌و (PHILO) :
خۆشه‌ویستى زۆر به هێز , خۆشه‌ویستییه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌ساسى یه‌كبوون به‌ستراوه ,و ته‌نها مه‌به‌ست و هه‌ده‌فى گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیانه پێكه‌وه .
4. ستۆگ (STORGE) :
خۆشه‌ویستى هاورێیانه , گرێدراوه به رێزگرتنێكى زۆر و نیگه‌رانى ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌یانن , له‌م جۆره خۆشه‌ویستییه زیاتر پێكه‌وه‌ن و سه‌بوورى یه‌كترن , په‌یوه‌ندییه‌كى به هێز و به بىَ كێشه , و دوور له غه‌ریزه‌ى جنسى و شه‌هوانى بوون .
5. پراگما (PRAGMA) :
خۆشه‌ویستییه‌كى عاقلانه و ئه‌و جۆره به‌وانه‌وه گرێدراوه كه زۆر نیگه‌رانى دوا رۆژ و ژیانى منداله‌كانیانن , وه‌كوو ئه‌وه‌ى كه بلێن : ئایا ده‌بین به دایكێكى باش و یان باوكێكى باش بۆ منداله‌كانمان ؟؟ , به یه‌كگرتوویى بۆ دوارۆژى منداله‌كانیان خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن .
6. مانیا (MANIA) :
ئه‌م جۆره به خۆشه‌ویستى شلۆقةوة به ناو بانگه , چونكه زۆر كێشه‌ى په‌یدا ده‌بێت له سه‌ر ئه‌نجامه خۆشه‌ویستییه‌كى یه‌كجار زۆر له‌گه‌ل حه‌سودى و شك و شۆ له ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌رى و زۆربه‌ى كات عزت نه‌فسى خۆى له ده‌ست ده‌دات له‌گه‌ل به‌رامبه‌ره‌كه‌ى له خۆشه‌ویستیان ,
7.ئاگێپ (AGAPE) :
خۆشه‌ویستى خوایى , خۆشه‌ویستى خۆ فیدا كردن , هه‌ر چییك ده‌كه‌ن بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به بىَ به‌رامبه‌ر , خۆشه‌ویستییه‌كى گران به‌ها .
زانایان له‌و باوه‌ره دان كه زۆربه‌ى كچان توشى خۆشه‌ویستى له جۆرى چواره‌م , پێنجه‌م و شه‌شه‌م ده‌بن .
و پیاوانیش تووشى خۆشه‌ویستى له جۆرى یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌بن .
سه‌رچاوه : مالپه‌رى مردم