- سىَ هه‌ناسه‌ى قول هه‌لده‌كێشى :
ئه‌و كاته‌ى كه توره ده‌بن , ئه‌م كاره ده‌بێته هۆى دور خستنه‌وه‌ى سترێس و په‌ستانێكى كه‌متر كار ده‌كاته سه‌ر له‌شت و ده‌توانى باشتر بیر كه‌یته‌وه .
- دوور كه‌وتنت له شوێنه‌كه :
یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ى كه ده‌توانى توره‌یى خۆت پىَ ى له ناو ببه‌یت . دور كه‌وتن له شوێنه‌كه‌یه , بۆ ماوه‌ى 5 خوله‌ك له ناو كه‌ش و هه‌واى كراوه پیاسه بكه‌ن , و گوىَ له گۆرانى بگره و له‌گه‌لى بیلێوه . (ئه‌گه‌ر له‌به‌رت كردووه ها)
- هۆى توره بوونت بزانه :
هه‌میشه به دواى هۆى ئه‌و شته بگه‌رىَ كه تۆ پێوه توره ده‌بیت , بزانه له چى ده‌ترسىَ ى ئه‌و كاته‌ى كه توره ده‌بیت . و له خۆت بپرسه چ شتێك زیاتر توشى توره بونت ده‌كات و خۆتى لىَ دوور بكه‌وه .
- له‌و شته‌ى كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه دورى لىَ بكه :
ئیوه ته‌نها لێپرسراوى كاره‌كانى خۆتان بن و ئه‌وه‌ش باش بزانن كه هه‌میشه توره بوون كاره‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌بات نه‌ك چاره‌سه‌رییه .
- هه‌ستى خۆتان به‌یان بكه‌ن :
برۆن بۆ لاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێشتر لىَ ى توره بوونه و بارودۆخى خۆتانى بۆ بلێن و پىَ ى بلێن كه توره بوونه و له دلى ده‌ر بێنن و به سه‌راحه‌ت پىَ ى بلێن چ شتێك توره‌تان ده‌كات .
- هه‌ندى رسته‌ى گونجاو :
له كاتى توره‌یى دا ده‌توانن هه‌ندىَ رسته‌ى گونجاو له‌به‌ر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى كه توره بوون له‌به‌ر خۆت بیلێه‌وه بۆ نموونه ( به خۆت بلىَ : خۆم به ته‌نهایى ده‌توانم كێشه‌كانى خۆم چاره‌سه‌ر بكه‌م و نیازم به كه‌س نییه )